AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٧ ئازار ٢٠٢٣

٦:٥٠:١٣ ب.ن
1352673

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران گەییشتەە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران، تارانی بەرەو ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەجێهێشت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دیدار و وتووێژی کرد.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران، لەم گەشتەی دا سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی، سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی دەرەوەی وەزارەتی ئیتلاعات و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارسیشی لەگەڵدایە.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پێش ئەوەی تاران بەجێبهێڵێت، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران ڕایگەیاند، سیاسەتی دەوڵەتی ئێستای ئێران بریتییە لە فراوانکردنی هاوکارییە ناوچەییەکان کە لە چوارچێوەی دیپلۆماسییەتی دراوسێکاندا پەیڕەو دەکرێت.

«شەمخانی» وتیشی: ئەگەر هەموو وڵاتانی ناوچەکە پێیان وایە تەنها بە هەوڵدان بۆ دروستکردنی هەرێمێکی بەهێز دەتوانن سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوام بەدەست بهێنن، دەتوانین هیوامان بە پێکهێنانی پێشهاتی نوێ لە پەیوەندییە دوو قۆڵی و فرەلایەنەکان لە ناوچەکەدا هەبێت.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران وتیشی: هاوبەشییەکی زۆری ئابووری، سیاسی و ئەمنی لە نێوان ئێران و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیدا هەیە، کە کە دەبێ بە ڕاوێژی بەردەوامی بەرپرسانی باڵای دوو وڵات پتەوتر بکرێتەوە.

342/