AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٥ ئازار ٢٠٢٣

٨:٠٣:٢٢ د.ن
1352456

مڕاڵ دانیش بەشتاش : هاوپەیمانیی ئاکەپە لەگەڵ "هوداپار" لەبەر تۆقینی حکومەتە

"مڕاڵ دانیش بەشتاش" داخوازی بۆ پەیوەست بوونی "هوداپار" بە "هاوپەیمانیی جمهور"ی بەسەرچاوەگرتوو لە تۆقینی حکومەت لە هەڵبژاردنی داهاتووزانی.

«مڕاڵ دانیش بشتاش»ی هاوسەرۆکی فڕاکسیۆنی هەدەپە لە پەرلمانی تورکیا لە  پرێس کۆنفڕانسێک داو لەدژکردەوە بە هاوپەیمانیی ئاکەپە لەگەڵ هوداپار لەنێو "هاوپەیمانی جمهور" ئەو هەڵوێستەی بەسەرچاوەگرتوو لە تۆقینی حکومەت لە یەکڕیزیی جەماوەرلەمیانەی چالاکیی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو پێناسە کردو وتیشی: هاوپەیمانی جمهور بەڕادەیەک لە یەکڕیزی خەڵکی تورکیا تۆقیوە کە ڕوو لەهەموو شتێک دەکات.

«بەشتاش» وێڕای ئاماژە بە ڕاپۆرتی  دامەزراوەی «یانەی ئازادی» سەبارەت بە شوێن و پێگەی وڵاتان لە ئازادی دا ڕاشیگەیاند کە بەپێی ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوەیە ، تورکیا وڵاتێکی نادیپلۆماتیکەو ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتە هێزی دادڤانی و دامەزراوە دادڤانیەکانی دیکەوە پاکتاو دەکرێن، وێنەی دیارو بەرچاوی ئەو پاکتاوکردنانەی دادگاش «هەدەپە»یە.

ئەو بابەتەش لەساڵی دووهەزارو شازدە و هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی دەستی پێکردو بەمجۆرە پرۆسەی کودەتای ڕامیاری بەوەلانانی پارلەمانتارو بارمتەی ڕامیاری لەڕێگەی گرتنی هاوسەرۆکەکانی «هەدەپە»وە بەردەوام کرا، هەربۆیە ئێمە لە چرکەیەکی مێژوویی تورکیاداین کە هیچ ئاسەوارێکی مافی هاووڵاتی بوونی تێدا بەدی ناکرێ.

342/