AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

١٤ ئازار ٢٠٢٣

٦:٣٠:١٦ د.ن
1352268

ڕابەری مەزنی شۆڕش:پێویستە ئەو وڵاتانەی لە لایەن ئەمریکاوە بایکۆت کراون پێکەوە کار بکەن بۆ نەهێشتنی ئەم تاکتیکە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە هاوبەشییە زۆرەکانی نێوان ئێران و بیلاڕووس وتی: ئەو وڵاتانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە بایکۆت کراون دەبێ پێکەوە کار بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو تاکتیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، «حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری «ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ»ی سەرۆک کۆماری بیلاڕووس و شاندەکەی یاوەری لەگەڵ بەڕێزی دا، بایکۆتی ستەمکارانەی ئەمریکاو ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای بە یەکێک لەخاڵە هاوبەشەکانی ئێران و بێلاڕوس زانی و وتی: ئەو وڵاتانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە بایکۆتیان بەسەردا سەپێنراوە، دەبێ بە ھاوکاریی یەکتر و بە پێکھێنانی گروپێکی هاوبەش ھەوڵی نەهێشتنی تاکتیکی بایکۆتەکان بدەن کە ئێمە پێمان وایە دەکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕش و سەپاندنی توندترین گەمارۆکان لە دوانزە ساڵی ڕابردوودا، گەمارۆ توندەکان وایکردووە ئێران لە توانا و هێزەکانی ناوخۆی ئاگادار بکاتەوە و لەم ماوەیەدا بایکۆت و گەمارۆکان بنەمای زۆرێک لە پێشکەوتنەکانی بۆ ئێران دابین کرد و وڵاتەکەمان توانی پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەر لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەست بهێنێت، لەوانە "زانست و تەکنەلۆژیا"، "پزیشکی و بایۆلۆژی"، "هەوا-فەزا"، "ئەتۆمی" و "نانۆ".

ڕابەری مەزنی شۆڕش وێڕای وەبیرهێنانەوەی بوارەکانی هاوکاریی نێوان ئێران و بێلاڕوس لەوان لە "زانست و تەکنەلۆژیا"، "بازرگانی" و "چالاکیی سیاسی لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان"، ئاماژەی بە پرسی هێڵی پەڕینەوەی باکوور بۆ باشوور کرد و وتی؛ دامەزراندنی هێڵی پەڕینەوە لە باکوورەوە بۆ باشوور لە بەرژەوەندیی ھەردووک وڵات و هەروەها ڕووسیاو ناوچەکەدایەو پێویستە هەردوولا کاربکەن بۆ کاراکردنی.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش دا کە نابێ ڕێککەوتن و قسەکان لە کۆبوونەوەکاندا کۆتایییان پێ بێت، بەڵکو دەبێ بە بەدواداچوونی تایبەت و لە کاتێکی دیاریکراو جێبەجێ بکرێن.

لەم دیدارەدا سەرۆک کۆماری بیلاڕووسیش وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕش وتی: ئێران ئەزموون و پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەری بە درێژایی گەمارۆو بایکۆتەکان بەدەست هێناوەو پێمان وایە ئەگەر ھەل و مەرجی بایکۆت بە شێوەیەکی دروست بقۆزرێتەوە، دەتوانرێت بکرێتە دەرفەتێک بۆ پێشکەوتن ، دیارە مەبەستی منیش لە گەشتەکەم بۆ ئێران ئاشنابوونە لەگەڵ دەستکەوتەکانی ئەم وڵاتە.

342/