دیمیتیر پسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرملین لە بەیاننامەیەک دا بە راگەیاندنی هەواڵی پێوەندیی تەلەفۆنیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و ئیبراهیم رەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە: دوو لایەن لە بارەی گەشەداریی و ئاستی پێوەندیی دوو قۆڵیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و روسیا وتووێژیان کرد .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دوو لایەن بە لێکدانەوەی پرسەکانی هاریکاریی دوو قۆڵی هاوڕا بوون کە پێوەندیی ئێران و ڕوسیا بە شێوەی باش لە حاڵی گەشەدایە.
ئێران و روسیا لە بواری دوو قۆڵی بە تایبەت پێوەندیی ئابووری و سەربازیی و ئاسایشیی و هەروەها لە بارەی پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی وەکوو بەرەنگاربوونەوەی یەک لایەنە خوازیی ئەمریکا-هاوبەشیی بەرژەوەندیی ستراتژیکیان هەیە و ئەوە یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکیەکانی هاریکاریی نزیکی دوو لایەن لە ساڵانی رابردوودا .
342/