"حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاران بەپیداگری لەسەرئەمەکە ئێران لە ڕێبازی دیپلۆماسی وتووێژ پاوەجییە و میزی وتووێژەکان بەجێ ناێلێت وتی: بەلایەنە ئەمریکیەکان ولایەنە ڕٶژئاواییەکان بەئاشکرا وتوومانە کە لەبەرچاو گرتنی هێڵی سوور، دابینکردنی بەرژەوەندی نیشتمانی ولەهەمان حاڵدا گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە هەموو لایەنەکان پێبەندی خۆیانی پێی نیشان بدەن لەدەستوری کاری جیدی ئێران دایە.
ئەمیر عەبدوڵلاهیان وتی: لەمژاری فەلەستین وخۆڕاگری پاشەکەشە ناکەین ؛ژنان ومنداڵانی ئاوارەی ئۆکراین، ئەفغانستان، یەمەن وفەلەستین ئیش وژانی هاوبەشی ئێمەن وئێمە نەیاری شەڕین ولە شەڕی ئۆکراینیش دا یارمەتی هیچ لایەنێک نادەین.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەکە بە ڕای ئێمە هەموو گیرەوکێشەکان لە ئاستی ناوچە وئاستەنگەکان نە لەڕێگەی شەڕ کە ڕێگایەکەی هەڵە و نادروست وناکارامەیە، بەڵکوو لە ڕێبازی وتووێژ و ڕێککەوتن وچارەسەرکردن بە ئەنجام دەگا هیواداری دەربڕی کە ناوچە وجیهان لیوانلێو بێ لە ئاشتی، ئەمنیەت وپێشکەوتن.
342/