AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٤ ئازار ٢٠٢٣

٨:٠٧:٣٤ د.ن
1350557

هۆگریی خەڵکی شەنگال بە مانەوەیان لە کەمپەکانی دهۆک

فەرمانگەی کۆچبەری و ئاوارەکانی دهۆک لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حەفتا لەسەدی خەڵکی شەنگال لە کەمپی ئاوارەکان لەو پارێزگایەدا دەژین.

 دیان جەعفەر"ی  بەرپرسی  فەرمانگەی کوچبەری و ئاوارەکان  وێڕای  ئاماژە بە  نەبوونی   ئاسایش و ئامادە بوونی هێزە نایاساییەکان لە ناوچە ، هۆی مانەوەی  ئاوارەکان   لە ئوردووگاکانی  ڕاگەیاند و جەعفەر جەختی کرد  ئەگەر بێتوو  ڕێککەوتنی   شەنگال کە لە نێوان هەولێر و بەغدا واژۆ کراوە جێ بە جێ بکرێت  خەڵکی شەنگال دەگەڕێننەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

لەو پەیوەندیەدا   ژنێکی  ئاوارەی   دانیشتووی  شەنگال که بە  هۆی  دۆخی  هەنوکەیی لەو ناوچە و نەبوونی  هەستی  ئاسایش، دیسانەوە  گەراوتەوە بۆ   ئوردووگای  ئاوارەکانی  دهۆک، وێڕای  ئاماژە بەوەی کە  دۆخەکە  لە شەنگال  زۆر دژوار و نا ئەمنە  و کارەبا و ئاو و ڕاژەکاری بوونی نیە  وتی کە ساڵێک لەوێدا  بووم  بەڵام   دوبارە گەڕامەوە بۆ ئوردووگا .

بە پێی دوایین ئاماری  ئیدارەی   کوچبەری  و ئاوارەکانی  دهۆک ، زیاتر لە 300 هەزار  ئاوارە  بوونیان هیە  کە دوای پەلاماری داعش  بۆ سەر ناوچەکانی   ئەوان  لە شەنگال  لە ساڵی 2014 ەوە زیاتر لە نۆ ساڵە   کە لە  15 کەمپ  لە  دهۆک دەژین.

342/