"هاوارمحەمەد"ی به‌رپرسى یاسایی له به‌شى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستانی عێراق ڕاگه‌یاندوه، دوو بابه‌تى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌کان ماون کە رێکه‌وتنىیان له‌سه‌ربکرێت کە هەربەو بۆنەوە رۆژى شه‌ممه له باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی هه‌ردوولا کۆده‌بنه‌وه‌و بڕیارە رێکه‌وتنى کۆتای‌یان له‌سه‌ربکرێت.
هاوارمحەمەد وتیشى، ئه‌و دووبابه‌ته‌ى که ماوه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن رێکه‌وتنىان له‌سه‌ر بکرێت پرسى کۆمیسیۆن و کورسى پێکهاته‌کانه. له کۆڕبه‌ندى هه‌ولێردا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وه عه‌یبه‌یه‌کى گه‌وره‌یه‌و بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتیش وتى: من ده‌ستپێشخه‌ریم کردوه له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن کۆببینه‌وه‌و بگه‌ینه ڕێکه‌وتن.
342/