ڕافائیل گرۆسی"ی بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە تاران و لەسەرەتای گەیشتنیەوە لەلایەن بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژو جێگری کاروباری نێوتەوەیی مافەوانی و پارلمانی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بە فەرمی پێشوازی لێکرا .
ڕافائیل گرۆسی چەن کاتژمێرلەدوای گەیشتنی بۆ تاران لە گەڵ موحەمەد ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوی ئێران بە تازەیی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی تەلەفیزیونی سی ئێن ئێنی ئەمریکا وتی : پەیوەندی ئێران لە گەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە ڕێبازی درۆست و سرۆشتی خۆی دایە . وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : تاران بەکەڵک وەرگرتن لە نێوبژیوانەکان، بە ڕاشکاوی بە ئەمریکاییەکانی ڕایگەیاندووە کە هەروا لەسەرڕێبازی ڕێکەوتن دایە.
342/