AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
دووشەممە

٢٧ شوبات ٢٠٢٣

٥:٤١:٥١ د.ن
1349572

بەرپرسێکی ھەرێمی کوردستان باسی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ بەغدای کردووە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: رێککەوتنی سەرەتاییمان لەگەڵ بەغدا ئەنجام دا.

بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ئومێد سەباح» سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند: لەکۆبونەوەی ئێوارەی ڕۆی یەکشەممە شاندی هەرێم لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیران گەییشتنە رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2023 و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردووک لادا هەبوو.

«ئومێد سەباح» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕۆژی یەکشەممە وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوەو لەکۆبوونەوەکەش دا پاش گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گەییشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2023 و لێکتێگەییشتنێکی باش لە نێوان هەردولا هەبوو.

هاوکات، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی «ئاوات جەناب نوری» وەزیری دارایی و ئابوری و «دکتۆر ئومێد سەباح» سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و «خالید چاوشلی» سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم لەشاری بەغدا لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیدارێکدا کە هەریەک لە د. «فوئاد حسێن» و «محەمەد تەمیم» جێگرانی سەرۆک وەزیران و «حەیان عەبدولغەنی» وەزیری نەوتی عێراق و «تەیف سامی» وەزیری دارایی عێراق و «بەنگین ڕێکانی» وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراقیش ئامادەی بوون، تاوتوێی پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراق کراو، شاندی هەردووک لاش  گەییشتنە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەریی کێشەکان.

342/