لە ئێران حوجەتولئیسلام «سەیید ئیسماعیل خەتیب» وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران شەوی شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران لە ئەهوازی ناوەندی ئەم پارێزگایە ڕایگەیاند: لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا، دوژمن هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتی دا،بەڵام بە ڕابەرایەتیی تەگبیرمەندانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان و هەروەها لە سای بەرچاوڕوونیی خەڵک، پلانی دوژمن شکستی هێنا.
وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران وتیشی: ئاسایشی وڵات بە گرێبەست و یاداشت لەگەڵ ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی بەدی نایەت، بەڵکو ئاسایش لە نێوخۆو بە هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ دروست دەبێت.
لە کۆتایی مانگی سپتامبەر ٢٠٢٢ەوە هەندێک ناوچەی جیاوازی ئێران شاهیدی ئاژاوەگێڕی بوون و هەر لە یەکەم ڕۆژدا ڕۆڵی هەندێک میدیای نەریتی و مۆدێرن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ئاژاوەگێڕانەدا دەرکەوت.
لەو ئاژاوەگێڕییانەدا، سەرکردە سیاسییەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و هەندێک جاریش بڕێک وڵاتی ئەوروپی و میدیاکانیان و هەروەها میدیای فارسی پشتیوانیکراوی ڕۆژئاوا، بە دروشمی پشتیوانی لە مافەکانی نەتەوەی ئێران، لە هیچ جۆرە داکۆکی کردنێکی ئاژاوەگێڕان و تێکدەرانی ئاسایشی گەل خەمساردییان نەنواند.
342/