بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، نوسراوه‌که‌ی «لاهور شێخ جەنگی» به ناونیشانی «ئاگادارکردنه‌وه»، به‌رواری ڕۆژی سێشه‌ممه بیست و یەکی شوباتی لەسەرەو ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانی کراوە.
لە بەشێکی نوسراوەکەدا «لاهور شێخ جەنگی» رایگەیاندووە: لەبەردەم دادگاکانی هەرێمدا بێتاوانیی خۆم سەلماند.
ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ی «لاهور شێخ جه‌نگی» له‌کاتێکدایه که رۆژی دووشه‌ممه بیستی شوباتی دوو هەزاروبیست و سێ ،دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشتی ھەولێری سه‌ر به سه‌رۆکایه‌تی‌ی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، نووسراوێکی ئاراسته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی‌ی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی کردووه.
له نووسراوه‌که‌دا هاتووە : ئه‌م حزبه دوو هاوسه‌رۆکی هه‌یه.
لە لایەکی دیکەوە به‌پێی میدیاکانی یه‌کێتی که له‌زاری تیمی پارێزەرانی «بافڵ تاڵەبانی» وایان بڵاو کردووه‌ته‌وه کە: دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بڕیاری کۆتایی لە بارەی دۆسیەکەی «لاهور شێخ جەنگی» دەرکردووه بەوەی کە «بافڵ تاڵه‌بانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی‌ی کوردستانەو تەواوی رێکارەکانیش که بۆ بوون به سه‌رۆک له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر، رێکاری یاسایین.
342/