«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» جگە لە وتووێژە فەرمییەکانی لەگەڵ هاوتاکەی، لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆ دەبێتەوەو باسی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هاوکارییە ناوچەییەکان دەکات.
لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران دا هەیە.
ھەبوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان واتە (نزیکەی ١٢٥٨ کیلۆمەتر سنووری وشکانی و ٣٥١ کیلۆمەتر سنووری ئاوی)، پەیوەندیی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری لە ڕیزی خاڵە گرنگەکانن لە پەیوەندیی نێوان ئێران-عێراق دا.
بەرفراوان بوونی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقیش لەم ساڵانەی دواییدا لە بەر خاڵی ھاوبەشی زۆری کولتووری، سیاسی و مەزهەبی بەردەوام لە کارنامەی دەسەڵاتدارانی ئەم دوو وڵاتەدا ھەبووە.
342/