بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ،«مهسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژی زمانی دایک دا ڕایگەیاندووە: دەبێ لە پێگەکان و سۆشیال میدیادا زیاتر زمانی کوردی بەکاربهێندرێت و لە خۆشمەوە دەست پێ دەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به کوردی تویت دەکەم.
«مهسرور بارزانی» له توییتێکدا کە له ههژماری تایبهتی خۆی بهبۆنهی رۆژی زمانی زکماکییەوە دایناوە، نوسیویهتی: رۆژی زمانی دایک، لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی ھەرێمی کوردستان پیرۆز دەکەم، پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک، ئەرکی هەمومانه.
ئاماژهی بهوهش کردوووه: با زمانی کوردی لە پێگەکان و سۆشیال میدیادا زیاتر بەکاربهێنین، ھەر لە خۆمەوە دەست پێ دەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به کوردی تویت دەکەم.
342/