AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢١ شوبات ٢٠٢٣

٦:٥٦:١٩ د.ن
1348070

قوباد تاڵەبانی: زمانەکەمان ناسنامەمانە

«قوباد تاڵه‌بانی» جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکەوە زمانی کوردی وەک ناسنامەی کورد دەناسێنێت.

 بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی زمانی دایک دا جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان مانەوەی کوردانی عێراق دوای ئەو ھەموو کێشەو ئاستەنگانەی کە بە درێژایی مێژووی ئەم ناوچەیە لەگەڵی دا بەرەوڕوو بوونە بە پێناوداری پارێزرانی زمانی کوردی دەزانێت.

«قوباد تاڵەبانی» لە پەیامێکدا ڕوو لە جەماوەری ھەرێمی کوردستان نووسیویەتی: ئێستا کە وەک نەتەوە ماوین لەبەر ئەوەیە باو و باپیرانی ئێمە بە هەر نرخێک بووبێت زمانەکەمانیان پاراست.

جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، باو و باپیرانمان بە هەر نرخێک زمانەکیان پاراستین و لێرە بە دواوەش ئەرکی ئێمەیە کە بیپارێزین ،چونکو زمانەکەمان ناسنامەمانە.

جێگای ئاماژەیە کە رۆژی ٢١ی فڤریەی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی زمانی دایکه.

342/