AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٠ شوبات ٢٠٢٣

٧:٤٥:٤٠ د.ن
1347819

وەزیری دەرەوەی ئێران: هەڵسوکەوتی یەکێتیی ئەورووپا درێژەپێدەری ھەمان سیاسەتی ناکاریگەری ترەمپە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەڵسوکەوتی یەکێتیی ئەورووپا له چەند مانگی ڕابردوودا درێژەی ھەمان سیاسەته ناکارایگەرەکانی دۆناڵد ترەمپ،سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکایه.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ، شەوی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «جۆزێف بورێل»، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی شکۆمەندی ملیۆنان خەڵکی ئێران لە ساڵیادی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیدا، بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی شکۆمەندی ملیۆنان خەڵکی ئێران لە ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا، بە توندی ڕەخنەی لە ھەڵوێستی ھێندێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە مەڕ پشتیوانیکردنی تاقمە تیرۆریستییەکان گرت.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وێڕای وەبیرهێنانەوەی سیاسەتی دووبارە و بەسەرچووی سەپاندنی سزا بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: هەڵسوکەوتی یەکیەتیی ئەورووپا لە چەند مانگی ڕابردوودا درێژەپێدەری سیاسەتی ناکاریگەری ترەمپی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکایە کە ڕاپەڕاندنی پتر لە جارانی پێوەری دووفاقانەو ناڕاستبینانەی ئاوێتەی بەکارھێنانی گۆپاڵگەلێکی وەک چەمکی مافی مرۆڤە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها جارێکی دیکە جەختی لە کۆتایی شەڕی ئۆکرانیا کردەوە و وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە جەختی لەسەر ئاگربەست و بەدواداچوونی ڕێگاچارەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا کردووەتەوە.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ڕاشیگەیاند کە لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان دەستەبەری ئاشتیی بەردەوام لەوانە لە ئۆکرانیا دەکات و تاران لە پێناو چەسپاندنی  ئاگربەست و بەدیهێنانی ئاشتی لە هیچ هەوڵدانێک خەمساردیی نەنواندووە.

سەرۆکی دەزگای سیاسەتی دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە درێژەی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتیشی، ئەگەر ئەو دەزگایە لە ڕوانگەیەکی تەکنیکی و ناسیاسییەوە هەڵسوکەوت بکات، ئەگەری ئەوە هەیە بگاتە چوارچێوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ھەرلەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئەورووپاش سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هیوای دەربڕی و جەختی لە درێژەی دانوستان بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پرسەکان کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەروەها بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و یەکێتیی ئەورووپا، ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان و پێشهاتەکانی ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕ کرد.

342/