AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٩ شوبات ٢٠٢٣

٣:٣٩:٤٦ د.ن
1347496

بارزانی: تەوەرەی زۆربەی کۆبوونەوەکانم لە میونشن باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا بوو

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن چەندین کۆبوونەوەی گرنگمان هەبوو کە تەوەری سەرەکیی زۆربەیان باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا بوو، دیارە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پەرۆشە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.

بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند: لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن چەندین کۆبوونەوەی گرنگیان هەبووەو تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیشیان لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا بووە و ئەمەش دەربڕی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پەرۆشە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە. 

«بارزانی» لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردسانیشەوە جەختی لەوە کردەوە کە، دوای گەڕانەوەیان لە میونشن دەست بە گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەکەن و بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکانیشیان هەڵبژاردن دەبێت. 

باڵاترین کاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە درێژەی وتەکانی دا ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە، ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن شەرعییەتی هەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە بەناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەپێی دەستوور دەبێت رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتیش،ڕایگەیاند: کێشە هەیە لەنێوانیان، بەڵام بە تێکڕایی کێشەکان لەو ئاستەدا نین کە نیگەرانییەکی گەورەی لێ بکەوێتەوە.

ئەم کاربەدەستە پایەبەرزەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو ڕاستییەشی ئاشکرا کردووە کە: من نامەوێ بە کەمی دابنێم و بڵێم ھیچ کێشەبەک لە نێواندا نییە، بانگەشەی ئەوەش ناکەم کە هەموو شتێک رێک و پێکە، نەخێر وانییە، چونکە کێشە هەیە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا گەیشتووینەتە ئاستێک کە هەڕەشەیەکی زۆر گەورە هەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان، بە دڵنیاییەوە نا، پێ وا نییە.

342/