AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٥ شوبات ٢٠٢٣

٨:٠٥:٥٤ د.ن
1346741

ڕابەری مەزنی شۆڕش: پەیامی گەل لە ٢٢ ی ڕێبەندان دا، خۆڕاگری و پشتیوانیی تۆکمەو تەواو لە شۆڕش بوو

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: لە دیداری ھەزاران کەس لە جەماوەری تەورێز لەگەڵ بەڕێزی جەختی کرد: پەیامی گەل لە ٢٢ ی ڕێبەندان دا، خۆڕاگری و پشتیوانیی تۆکمەو تەواو لە شۆڕش بوو.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە کۆبونەوەی هەزاران کەس لە خەڵکی تەورێز، خەڵکی ئازەربایجانی بە ئاڵاهەڵگری یەکڕیزی و ئازادیی ئێران ناو برد و جەختی لەوە کردەوە کە؛   ئەم حەماسەتە ڕاستەقینەو پڕ سۆز و پاڕاوە، دەرەنجامی کۆڵنەدان و لانەدانی گەل لە ڕێبازی شۆڕشەو ئەم ڕێگای پێشکەوتن و ھێزمەندییە، بە یەکگرتنی نیشتیمانی و بە ڕوانگەیەکی شۆڕشگێڕانە و نەک ڕوانگەیەکی کۆنەپەرستانە بۆ کێشەکان،واتە پشتبەستن بەو هەوڵانەی کە دەستکەوتەکانی مسۆگەر کردوون، بەردەوام دەبێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: گەل، بەبێ ئەوەی هەست بە ماندوێتی و بێهیوایی بکات و بێ ترس لە لێدان و هەڕەشە و هێرش و نەڕاندنی دوژمن، بە پاراستنی شوناس و کەسایەتی و گەورەیی خۆی ڕێبازی خۆی بەردەوام کردو ھەر لەم ئاراستەیەش دا، ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵیش هاتە سەر شەقامەکانی هەموو وڵات و بە پاڵنەری جۆراوجۆر، خۆڕاگریی پڕواتاو جەھر کردن لەگەڵ دوژمنی ڕق لە دڵی نیشان دا.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا وتیشی: ئیمپراتۆریەتی میدیایی ئەمریکی و زایۆنی هەوڵ دەدات ئەم دەنگە بەرزە نەگاتە گوێی گەلانی دیکە، بەڵام ئەوانەی کە دەبێ بیبیستن، واتە پێکھاتەکانی داڕێژەری سیاسەت لە ئەمریکا و ئینگلتەرا و دەزگاکانی سیخوڕیی دوژمن، بە دڵنیاییەوە ئەم دەنگەیان بیستووە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە پەلامارو گومانە چەندپاتەبووەکانی دوژمن سەبارەت بە پێویست نەبوونی توانایی سەربازیی ئێران وتیشی: وڵات لە بوارەکانی تردا ، لەوانە پیشەسازی، کاروباری ژێرخانیی وەک دروستکردنی ڕێگاوبان و دروستکردنی بەنداو و بوارەکانی تر، چەندین هێندە زیاتر لە کاروباری بەرگری ، کاری کردووەو سەرمایەی بۆ تەرخان داوە، بەڵام دوژمن کە بە ڕوونی لە پڕوپاگەندەکانی دا سەبارەت بە خۆفڕو  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بە ئاشکرا ترس و تۆقانی ھەست پێ دەکرێت، حاشا لە پێشکەوتنەکانی دیکە دەکات و بابەتگەلی بەرگریکارانە زەق دەکاتەوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها ئاماژەی بە بوونی خاڵی لاوازی گرنگ لە وڵاتانی گەورەو پێشکەوتووی جیهان وەک ئەمریکا، ئینگلتەرا و فەرەنسا لەوان لە بواری هەژاری، نەخۆشی، هەڵاواردن و نەبوونی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیش کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا هەروەها وێڕای ستایش کردنی ئیمان و خیرەت و گەرم و گوڕیی خەڵکی تەورێز و ئازەربایجان، ڕاپەڕینی بیست و نۆی ڕێبەندانی تەورێزی بە « قۆناغێکی دیاریکەرو ھەڵدرانەوەی لاپەڕەی مێژووی ئێران» زانی.

342/