AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٥ شوبات ٢٠٢٣

٨:٠٥:١٥ د.ن
1346740

کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا بازرگانییە گەورەکانی چین لەگەڵ ڕەئیسی

کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا گەورە بازرگانییەکانی چین لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

لەم پێوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە بە سەردانێکی فەرمی بۆ چین لە پەکینی پێتەختی ئەم وڵاتە بەسەر دەبات، ئەمڕۆ (چوارشەممە) لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا بازرگانییە گەورەکانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا کە وەزیرانی کەرتی ئابووریی کابینەی حکومەتەکەشی ئامادەی بوون، پرسی ئابووری و بازرگانی لە نێوان چالاکانی ئابووریی ئێران و چین تاوتوێ کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا دەیان بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیا چینییەکان لە بوارەکانی پیشەسازی و کانگا، وزە و گواستنەوە ئامادەبوون و ڕێگاکانی بازرگانی لەگەڵ ئێران، وەبەرهێنان و بەرەوپێشبردنی پڕۆژە گەورەکان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوون.

ڕەئیسی لە دووهەمین ڕۆژی سەفەرەکەیدا بۆ چین، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی زانکۆی پەکینی کردو ناسناوی «مامۆستای فەخریی» ئەم زانکۆیەی وەرگرت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پاشان بەشداریی کۆڕی ڕۆشنبیران و بیرمەندانی باڵای چینی کرد و بۆچوونەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، فرەلایەنی و ڕێکمەندیی نوێی جیهان شی کردەوە.

لەم سەردانەدا سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای دیدار لەگەڵ هاوتا چینییەکەی و بەرپرسانی دیکەی سیاسیی ئەم وڵاتە، بە تەمایە لەگەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی چینیش دیدار بکات.

342/