AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

١٣ شوبات ٢٠٢٣

٣:٣٨:١٦ د.ن
1345976

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاریی مرۆیی بۆ زیانلێکه‌وتووانی عه‌فرین دەنێرێت

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هاوکاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی عەفرینی سووریا کرد بۆ فریاکەوتنی زیانلێکه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ١٤ بارهه‌ڵگر هاوکاریی مرۆیی گه‌یانده‌ شارۆچکه‌ی عه‌فرینی سووریا بۆ زیانلێکه‌وتووانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئەم دواییە.

ئه‌و ١٤ بارهه‌ڵگره‌ی که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌کراوه‌، سه‌ر له‌ئێواره‌ی دوێنێ له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی بابوسه‌لامه‌وه‌ له‌ سووریا چووه‌ نێو عه‌زاز.

دواتر بارهه‌ڵگره‌کان که‌ خۆراک و پێداویستیی فریاگوزاریی سه‌ره‌تاییان هه‌ڵگرتووه‌، گه‌یشتنه‌ ناحیه‌ی جندرێس سه‌ربه‌ عه‌فرین، که‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ به‌ره‌وڕووی وێرانکاریی بووه‌ته‌وه‌. باری  بارهه‌ڵگره‌کان داگری جلوبه‌رگ، به‌تانی و خێوه‌تن.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌کان له‌ ناحیه‌ی جندرێس سه‌دان بینا به‌ ته‌واوه‌تی رووخاون، زیاتر له‌ ٧٠٠ که‌س له‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و سه‌دان که‌سیش برینداربوونە. کاره‌کانی گه‌ڕان و رزگارکردن له‌ ناحیه‌که‌ بەردەوامە.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی به‌ گوڕه‌کانی ٧،٧ و ٧،٦ روویاندا و چه‌قه‌که‌ی مه‌ڕه‌شی تورکیا بوو، له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی سووریا لانیکه‌م سێ هه‌زار و ٤٠٠ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێنج هه‌زار و ٢٤٥ که‌سیش برینداربوونە.

342/