،«عارف عەلەوی» سەرۆک کۆماری پاکستان لە پەیامێکدا بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵای عوزما «ئیمام خامنەیی»، بە بۆنەی چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران پیرۆزبایی لێکرد و جەختی لە پابەندبوونی پاکستان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.
لەم پەیامەدا هاتووە کە پەیوەندیی برایانەی نێوان پاکستان و ئێران ڕیشەی لە پەیوەندیی زمانەوانی، فەرهەنگی و ئایینیدا هەیە و ئیسلام ئاباد پابەندە بە پتەوکردنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە لەگەڵ تاران دا.
دوێنێ سەرۆک وەزیران و سەرۆکانی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نیشتمانیی پاکستان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی ئێران و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆزبایییان لە نەتەوە و حکومەتی ئێران کرد.
جەماوەری ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ دوایین پاشای بنەماڵەی شاهانەی پەهلەوییان ڕووخاند و دەستی ئەمریکایان لە سەرچاوەکانی ئێران بڕی.
342/