ڕۆژی شەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد؛ ئەم دەنگۆیانە سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ئیسرائیل هەوڵێکە لەلایەن دوژمنانی هەرێمەوە بۆ تێکدانی سەقامگیری و ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستانی عێراقدا هاتووە: لە دۆخێکدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەن کە ماونەتەوە، ئەو لێدوان و دەنگۆیانە "بێ بنەمان" و تاکە ئامانجیشی لە کیس دانی ئەو دەرفەتە زێڕینەیە کە دوای پێکهاتنی حکومەتی تازەی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ڕەخساوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە نەوتی کوردستان بە تەواوی لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە دەکرێت و بە سەرپەرشتیی کۆمپانیای بێلایەنی نێودەوڵەتی "دیلۆیت"، ھەناردە دەکرێت ،کۆمپانیایەک کە هەمیشە ڕێز لە دەستووری عێراق و یاساکانی حکومەتى فیدراڵى دەگرێت.
342/