AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١١ شوبات ٢٠٢٣

٨:٤٥:٣٤ د.ن
1345559

ڕەئیسی: دوژمن پێشکەوتنی ئێرانی پێ قەبوڵ ناکرێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە دەستکەوتەکانی ئێران لە بوارەکانی جۆربەجۆری زانست، تەکنۆلۆژیا، ئابووری، بەرگری، تەندروستی و پزیشکی، وتی: دوژمن پێشکەوتنی ئێرانی پێ قەبوڵ ناکرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە نێو ئاپۆڕەی کۆبوونەوەی ڕێپێوەرانی ٤٤هەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە مەیدانی ئازادیی تاران ڕایگەیاند کە، ئەمڕۆ ئێرانی ئیسلامی سەرەڕای هەڕەشە و بایکۆتەکان، گەشەسەندنی لە سەرمایەی جێگیر، گەشەی وەبەرهێنان، گەشەی ئابووری، گەشەسەندنی لە بوارەکانی دیکەدا بەدەست هێناوە.

ڕەئیسی وتیشی: کاتێک دوژمنان بینییان ئێران لە هەموو بوارەکاندا بەرەوپێش دەچێت و نەوەستاوە، پیلانێکی دیکەیان دەست پێکرد و پێیان وابوو کە دەتوانن بە ئاژاوەگێڕی وڵات پەک پێ بخەن، بەڵام دیسان شکستیان هێنا.

ڕەئیسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمڕۆ ڕۆژی دەرکەوتنی یەکڕیزیی نەتەوەیی و یەکگرتوویی نیشتیمانی و ئامادە بوونی حەماسەتی ھاوارکردنە، وتیشی: ئەوانەی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا لەلایەن دوژمنەوە ھەڵخەڵەتان، دەبێ بزانن کە باوەشی نەتەوەی ئێران کراوەیە بۆ وەرگرتنەوەیان و دەوڵەتی ئێستاش ڕوانگەی باوکانەی ڕابەری مەزنی شۆڕش لەنێو دەوڵەت و دام و دەزگاو فەرمانگەکانی دا پێ و شوێن دەگرێت.

سەرۆکی دەسەڵاتی کارگێڕیی ئێران بە جەختکردنەوە لەوەی کە خەڵکی ئێران تێگەییشتوون کە کێشەی دوژمن ژن و ژیان و ئازادی و مافی مرۆڤ نییە، ڕاشیگەیاند کە دوژمن بەدوای سەندنەوەی سەربەخۆیی لە نەتەوەی ئێرانە، بە نیازی سەندنەوەی ئازادی و ژیانەو نەتەوەی ئێران باش دەزانن کە ئەوانە بە خەڵکانی ئەفغانستان، عێراق، لوبنان و سوریا ژیانیان نەبەخشیوە ھەتا بە ئێرانییەکانی ببەخشن.

«ڕەئیسی» بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمڕۆ لە سای شۆڕشی ئیسلامیدا، ژنانی ئێران لە بوارەکانی زانستی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا ئامادەیییەکی هێزمەندیان هەیە، ڕوو لە ڕۆژئاواییەکان وتی: ئێمە لە پێوەندی لەگەڵ مافەکانی ژنان سکاڵاکارین و ئێوەش تۆمەتبارن چونکو بۆ بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر، ژنان وەک ئامرازێک بەکاردەهێنن.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها هاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی سوریا و تورکیاش دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە ئێران دۆستی هەموو دراوسێکانیەتی لە کاتە سەختەکاندا، دوژمنیش با بزانێ ئەگەر بەنیازە جێ و شوێنێک لەم ناوچەیەدا بۆ خۆی دابین بکات، زۆر بە هەڵەدا چووە چونکە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی ناوچەکە لە کشانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دا دەبینێتەوە.

«ڕەئیسی» هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە ئەمەریکا شوێنی  گرووپێکی تیرۆریستیی وەک مونافیقین کەوتووە کە ١٧ هەزار کەسی لە ئێران دا شەهید کردووە، وتیشی: سڕینەوەی ناوی ئەم گروپە لە لیستی تیرۆریستان لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە شتێکی سەیروسەمەرە بوو.


342/