AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٠ شوبات ٢٠٢٣

٩:٠٥:١٦ د.ن
1345341

بانگهێشتی مەرجەعە تەقلیدەکان بۆ بەشداریی خەڵک لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان

کۆمەڵێک لە مەرجەعە گەورەکانی تەقلید بانگهێشتی خەڵکی ئێرانیان کرد ھەتا بە بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، یەکڕیزیی نیشتیمانیی خۆیان لە ھەمبەر دوژمنانی وڵات پیشان بدەن.

سبەینێ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١١ی فڤریەی ١٩٧٩ (٢٢ ڕێبەندانی ١٣٥٧) بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئایەتوڵڵا «ناسر مەکارمی شیرازی» مەرجەعە تەقلیدەکانی شێعەکان، وێڕای بانگهێشتی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، وتی: خەڵکی ئێران دەبێ بە بەشداریی شکۆمەندیان لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان دا دەنگیان بە گوێی خەڵکانی جیھان بگەیەنن کە دیارە ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر گرنگی لەسەر دابەزاندنی ورەی دوژمنان و ڕیسوا کردنیان ھەیە.

«ئایەتوڵڵا حسێن نوریی ھەمەدانی» لە مەرجەعەکانی دیکەی تەقلیدیش لە پەیامێکدا بە بۆنەی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراندا  ڕایگەیاند: بێ گومان ئامادەبوونی خەڵک لە ڕێپێوانەکەی ٢٢ ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دەبێتە هۆی بێهیوایی دوژمنانی ئیسلام و ئێران و یەکڕیزی و هاودڵیی سۆزی زیاتر لە جاران پیشان دەدات.

ئەم مەرجەعە تەقلیدەی شێعەکان وتووشیەتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و هەوڵی زانایانی گەورە و ئامادەبوونی حەماسەیی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا سەری گرت و توانی کنەی سیستەمی پاوانخواز لەم وڵاتەدا لەنێو بەرێت.

هەروەها ئایەتوڵڵا «عەبدوڵڵا جەوادی ئامۆلی» لە مەرجەعەکانی تەقلیدی شێعەش لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، بانگهێشتی تاک بە تاک و چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی ئێرانی ئیسلامیی کرد بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان و هیوای خواست هەموو لایەک بە شکۆمەندی و یەکدەنگییەوە لە ڕێپێوانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا بەشداری بکەن.دەبێت.

342/