AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٦ شوبات ٢٠٢٣

٦:٣٥:٣٦ د.ن
1344177

وتەبێژی حکومەتی ئێران: ئێران لەتەنیشت خەڵکی تورکیاو سوریایە

وتەبێژی حکومەتی ئێران وتی: دەوڵەت و خەڵکی ئێران لەتەنیشت خەڵکی تورکیاو سوریادان.

«عەلی بەهادوریی جەهرومی» وتەبێژی حکومەتی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ڕوودانی بوومەلەرزە دڵتەنزێنەکەی ھەردووک وڵاتی تورکیا و سوریا، هاوکات لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی کردن لە خەڵکی دوو وڵاتە لێقەوماوەکەی دراوسێ لەتوییتێکدا نووسی: ڕووداوی دڵتەزێنی  بوومەلەرزەکەی تورکیا کە بووەهۆی گیان لە دەستدانی ژمارێک لە  خەڵکی وڵاتانی دۆست و دراوسێ، هۆی خەم وپەژارەی هەر مرۆڤێکی خاوەن ھەستە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٦ی فڤریە) بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری تورکیا و باکوری سوریای هەژاند. لە ڕەوتی ئەم بوومەلەرزە ٧.٨ ڕێختەرییەدا، زیانێکی قورس لە باڵەخانەکان کەوت و تیمەکانی فریاگوزاری و گەڕان خەریکی لابردنی داروپەردووەکان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە ژێر کەلاوەکاندا گیریان خواردووە.

ھەتا چرکەساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس و وەزارەتی تەندروستیی سوریاش ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٠٣ کەس ھەڵکشاوە.

342/