AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٥ شوبات ٢٠٢٣

٣:٥٠:٠٦ د.ن
1343794

هاوپشتی ڕاگەیاندنی جەماوەری کوێت لەگەڵ گەلی فەلەستین

تاقمێک لە پەرلەمانتاران، چالاکوانان و نوێنەرانی گرووپە سیاسییەکانی کوێت، بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، هاودەنگیی خۆیانیان لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین و دژایەتیی پتەوی خۆیان لەگەڵ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ئەلقبس"ی کوێتی، پەرلەمانتاران، چالاکوانان و نوێنەرانی تاقمە سیاسییەکانی کوێت ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی «ئەلئیرادە» کۆبوونەوە و جەختیان لە دژایەتیی توندی خۆیان لە گەڵ ئەو تاوانانەی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر نەتەوەی فەلەستین کردەوە.

ناڕازییان خوازیاری کردەوەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکاریی بەردەوامی زایۆنیستەکان بۆ سەر فەلەستینییەکان بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم خۆپیشاندانە لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی لاوان لە پێناوی قودس و ژمارەیەک ڕەوت و گرووپی سیاسی بەڕێوەبراو بەشداربووان جەختیان لە دژایەتر لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی کردەوەو ڕایانگەیاند؛ هاوپشتی لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین بەدژی ئەم ڕژێمە ئەرکێکی نەتەوەیی و ئینسانییە.

خۆپیشاندەران کە وێنەی شەهیدانی جەنینیان بەدەستەوە بوو، دەستدرێژیی بەردەوامی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە فەلەستینییەکانیان شەرمەزار کرد و جەختیان لە پشتیوانیی ماددی و مەعنەویی نەتەوەی فەلەستین کردەوە.

342/