AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٥ شوبات ٢٠٢٣

٣:٤٦:٥٩ د.ن
1343788

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: سیاسەتی بایکۆتەکانی ئەمریکا بەدڵنیاییەوە شکست دێنێ

«حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، سیاسەتی ئەمریکای لە مەڕ بایکۆتی تاکلایەنەو چەوساندنەوەی بە شکست خواردوو زانی.

 «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لە دیدارێکدا لەگەڵ «برۆنۆ ڕۆدریگێز» وەزیری دەرەوەی کوبا، بەیانیی ڕۆژی هەینی جەختی لەوە کردەوە کە: ڕووداوەکانی مانگی ژوئیە ٢٠٢٢،  و نیشاندانی چەکی بایکۆت ئیدی کاریگەر نییە و لایەنی ئەمریکی بە ئانتریک کردن بۆ سەرھەڵدان ئامانجە گڵاوەکانی پێ و شوێن دەگرێت.

ھەر لە دیدارەکەدا «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

وەزیری دەرەوەی کوباش لەو دیدارەدا پێشوازی له ئاماده بوونی شاندی ئێران له هاڤانا کردو ئەو سەردانەی به دەرفەتێک زانی بۆ ڕێزنان لە پاڵپشتیی ئێران له کوبا له بەرامبەر بایکۆتی ئابوریی هەمەلایەنەی دژ بەم وڵاته .

ڕۆدریگز ھەروەھا بایکۆتە تاکلایەنەکان دژی ئێران و دەستوەردان لە کاروباری ئێرانی شەرمەزار کردو ئاماژەی بەوەشکرد کە، کوبا پشتگیری لە مافی هەموو وڵاتان دەکات بۆ بەدەستهێنانی وزەی ئاشتیانەی ئەتۆمی.

لەم دیدارەدا ھەردووک لا باسی پرسە دووقۆڵی و نێودەوڵەتییەکان کرد. پێش ئەم دیدارەش «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» چاوی بە «میگێل دیاز کانێل» سەرۆک کۆماری کوبا دیدارو وتووێژی کردبوو.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەییشتە شاری هاڤانای پایتەختی کوبا و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی کوباوە پێشوازیی لێکرا.

342/