AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٥ شوبات ٢٠٢٣

٣:٤٦:٣٠ د.ن
1343787

ڕەئیسی: بە ھەموو توانایەکەوە دەبێ گرفتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی خۆی چارەسەر بکرێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە سەردانی ناوچە لێقەوماوەکانی بوومەلەرزەبەرکەوتووی خۆیی کردووە، وتی: کێشەی لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە ھەر ڕێگایەکەوە کە دەکرێ دەبێ چارەسەر بکرێت.

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلەی ڕیختەر، ڕۆژی ٢٨ی ژانویە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند؛ ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە لە ٢٣ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری خۆی بە  ١٧٥ هەزار کەس حەشیمەتەوە ڕاگەیەندرا.

بەپێی دوایین ئامار لەم بوومەلەرزەیەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ھەزار کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لە کاتی گەییشتن بە کەمپی فریاکەوتنی «حەزرەتی وەلی عەسر»، هاوسۆزیی خۆی بۆ خەڵک دەربڕی و وتی: بۆ خۆم ھاتووم ھەتا ڕاستەوخۆ ئاگاداری ھەل و مەرجی مەیدانیی ئێوە بم  ھەتا ھەرچی خێراتر کێشەکان چارەسەر بکەین».

ڕەئیسی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە لایەن جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمارو وەزیرانی ئامادەبووی ناوچەکەو بەرپرسانی پارێزگاکان ڕاپۆرتی بەردەوامم لەمەڕ بارودۆخی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە پێگەییشتووە،وتیشی: دەبێت کێشەکانی ناوچەکە خێرا چارەسەربکرێن خێرا بۆ ئەوەی خەڵک ڕووبەڕووی کێشەی زیاتر نەبنەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی ڕاشیگەیاند که خەڵکی ناوچەکه دەبێ بە پشوودرێژییەوە بەسەر دەنگۆکاندا بپەڕنەوەو گوێ نەدەنە ئەو چاوڕایانەی کە بەنیازن خەڵک توشی دڵەخورپە بکەن. خەڵکی ئەم ناوچەیە دڵسۆزو گەرم و گوڕن و دیارە حکومەت و بەرپرسانیش بە ئەرکی خۆیان دەزانن یارمەتییان بدەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها لە پەراوێزی سەردانیکردنی لێقەوماوانی دەستی بوومەلەرزە، هەوڵی خەڵکی ناوچەکە و سپای پاسداران و بەسیج و کۆمەڵەی مانگی سوور و سەرجەم هێزەکانی فریاگوزارو جیهادی بەرز نرخاند.

342/