AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٣ شوبات ٢٠٢٣

١٠:٤٣:٣٣ ب.ن
1343211

دژایەتیی لێبڕاوانەی تورکیا لەگەڵ پەیوەستبوونی سویید بە ناتۆ

سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتیی لێبڕاوانەی خۆی لەگەڵ ئەندامێتیی سویید لە ناتۆ ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە ئەنقەرەوە، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکدا لە نێو ئەندامانی پارتەکەی واتە (دادو گەشە) لە پەرلەمانی تورکیا، وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆژەڤی وڵاتەکەی، تیشکی خستە سەر پرۆسەی ئەندامێتیی سوییدو فینلاند لە پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و دژایەتیی خۆی لەم بوارەدا ڕاگەیاند.

ئەردۆغان وتی: بۆچوونی ئێمە لەبارەی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ ئەرێنییە بەڵام ھەر لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە سویید نابێ پەلەقاژەی بێهودە بکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا درێژەی قسەکانی دا وێڕای پێکەوە بەستنەوەی ئەو دژایەتییە ئەنقەرەو سووتێندرانی قورئانی پیرۆز لە سویید ڕوو لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە وتیشی: ستۆکهۆڵم، لە ئێستادا لە خۆڕا خەریکی پەلەقاژەی چونکو ھەتا ئەو کاتەی کە ڕێگا بە سووتاندن و دڕاندنی قورئانی پیرۆز دەدەی، ئێمە ڕەزامەند نابین بە ئەندامێتیت لە ناتۆدا.

ئەمە بانگەشەیەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە دژایەتی تورکیا لەگەڵ پەیوەست بوونی سویید و فینلاند بە ناتۆ؛ دەگەڕێتەوە بۆ چەند مانگێک لەمەوبەر، کاتێک کە ئەنقەرە، ستۆکهۆڵم و هێلسنکیی بە پاڵپشتیکردنی پەکەکە (پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا) و گروپە گرێدراوەکانی تری تۆمەتبار کرد و داوای لێکردن هەموو ئەندامانی ئەو گروپانەی کە لەو وڵاتانەدا ئامادەن دیپۆرت بکەنەوەو ڕادەستی تورکیایان بکەن و ئەو دوو وڵاتەش پێملی داخوازییەکەی ئەنقەرە نەبوون.

342/