AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١ شوبات ٢٠٢٣

٧:٠٦:٣٦ د.ن
1343018

کورتهێنانی سەدو نۆ ملیار دۆلار بازرگانیی دەرەوەیی تورکیا

کورتهێنانی بازرگانیی دەرەوەیی تورکیا لە بازنەی زەمەنیی ژانڤییە هەتا دێسەمبری دووهەزار و بیست و دوو ، بە سەد و سی و حەوت لەسەد هەڵکشان، لە چل و شەش ملیار و دووسەد و یازدە ملوێن دۆلار گەییشتە سەدو نۆ ملیار و پێنسەد و سی و نۆ ملوێن دۆلار.

ڕێکخراوی ڕێژەو ئاماری تورکیا (TÜİK) ، ڕێژەی بازرگانیی دەرەوەیی مانگی دێسەمبەری ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند کە بە پێی ئەو ڕێژەیە، ڕادەی کورتھێنانی بازرگانیی بیانیی تورکیا لە مانگی دێسەمبەر بە سەدی چل و دوو هەڵکشان و لە چاو هەر ئەو مانگەی ساڵی رابردوو لە شەش ملیار و هەشسەد و سی و دوو ملوێن دۆلار گەییشتە نۆ ملیار و حەوتسەد و یەک ملوێن دۆلار، هەروەها لە کاتێکدا کە رادەی هەناردە بەرامبەر بە هاوردەی تورکیا لە دێسەمبەری دووهەزار و بیست و یەک، حەفتا و شەش پۆنیت پێنج لە سەد بووە، دێسەمبری دووهەزار و بیست و دوو تا ئاستی حەفتا پۆینت سێ لە سەد دابەزیوە.

بە هەڵکشانی دەگمەنی ئاستی هەڵاوسان لە تورکیا شاروومەندان و یەکە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە بەرەوڕووی ڕەوشێکی دژوار بوونەتەوە.

ڕادەی هەڵاوسان لە تورکیا لە ساڵی دووهەزار و بیست و یەک گەییشتە بانترین ڕادە لە کاتی دەستەڵات گرتنی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ـەوە لەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕێژە و ئاماری فەرمیی بڵاوکراو لە تورکیا رادەی هەڵاوسان لەم وڵاتە لە ماوەی چەن مانگی ئەم دواییە بە زیاتر لە سەدی هەشتا و پێنج، گەیشتە بانترین ئاستی خۆی لە ساڵی هەزار و نۆسەد و نەوەد و حەوتەوە تاوەکوو ئێستا.

342/