AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١ شوبات ٢٠٢٣

٧:٠٥:٠٢ د.ن
1343014

ڕەئیسی: دوژمن لە ھەنگاوەکانی حکومەت و خەڵکی ئێران لە ئاراستەی پوچەڵ کردنەوەی بایکۆتەکان توڕەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئاژاوە و بایکۆتی بە دوانەیەک زانی کە لە دوژمن کەوتووەتەوەو و وتی:دوژمن لە ھەنگاوەکانی حکومەت و خەڵکی ئێران لە ئاراستەی پوچەڵ کردنەوەی بایکۆتەکان توڕەیە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی  ئیسلامی، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە هەشتەمین وتووێژی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیی خۆیدا لەگەڵ خەڵک، وێڕای پیرۆزبایی هاتنی دەیە متفەڕکی فەجر، ڕایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە وڵاتدا ئەوە بووە کە دوژمن لەوە تێ گەییشت بوو کە سزاو بایکۆتەکانی بەهۆی ھەنگاوی کاربەدەستانی دەوڵەت و هەڵوێستی گەلی ئێران ناکاریگەر بوونە.

ڕەئیسی زیادبوونی هەناردەی نەوتی ئێران و گەشەی لەسەدا پێنجی بەرهەمهێنان و ڕەخساندنی نزیکەی یەک ملیۆن هەلی کارو دابەزینی ئاستی هەڵاوسانی سەرەڕای بایکۆتەکان بە هۆکاری توڕەیی دوژمن بەرامبەر بە حکومەت و خەڵکی ئێران زانی.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەئاماژەدان بەمەی کە دوژمن لەبەر گەشەی پێوەرە ئابوورییەکانی وڵات پیلانگێڕانی دەست پێکردووە، ڕوونی کردەوە کە، بە ئیرادەی نەتەوە و خزمەتی حکومەت و هەروەها پشت بەستن بەو توانا زۆرانەی کە لە ئێراندا هەن، جوڵان لەم ئاراستەیەدا دەبێ ڕۆژ بە ڕۆژ خێراییەکی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

ڕەئیسی هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی پلاتفۆرمە بیانییەکان لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران کرد و وتی: بەهۆی دروستکردنی نائەمنی لە ئێران لە لایەن پلاتفۆرمە بیانییەکانەوە، ھێندێک بەرتەسکی بۆ چالاکییەکانی ئەم پلاتفۆرمانە لە وڵاتدا دروست کرا، چونکە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا ڕێگە بە پلاتفۆرمێکی بیانی نادەن کە بەستێن بۆ نائەمنی و پشێوی دروست بکات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەوروپییەکان دەبێ دەستبەرداری دوو ستانداردو پێوەر بن، بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەو ڕاگەیاندنی ناوەندی نیشتمانی بۆ فەزای ئەلیکترۆنی و سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هەر پلاتفۆرمێکی دەرەکی کە بیەوێت لە ئێران دا چالاک بنوێنێ، دیارە دەبێ لە بەرامبەر کردەوەکانی دا وەڵامدەرەوە بێت.

342/