«ڕەسموس پالودان» هاووڵاتییەکی توندڕەو و دژە ئیسلامی سویدی-دانیمارکی، ڕۆژی شەممە ٢١ی ژانویە لەبەردەم بینای باڵوێزخانەی تورکیا لە پایتەختی سویید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.ئەم کارە نامرۆڤانەیەی ئەو هاووڵاتییە ئەوروپییە لەلایەن وڵاتانی موسڵمانەوە بە توندی ئیدانە کرا.
به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خەڵکی بڕوادارو خوداناسی ئێرانی ئیسلامی دوای نوێژی هەینی وێڕای ئیدانەکردنی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی ئەوروپا گردبوونەوەیەکیان بەڕێوە بردو ئەو کارە قیزەونەیان شەرمەزار کرد. نوێژگەران بە هەڵگرتنی پارچەنووس و وتنەوەی دروشمی اللە اکبر، گیانمان بە فیدای قورئان و ئیسلام ، گیامان بە فیدای ڕابەرو عیترەت، نەمان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل، بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بە سووکایەتی کران بە پیرۆزایەتییەکان ڕاگەیاند.
هەروەها خەڵکی ئێرانی ئیسلامی کردەوەی پەرلەمانی ئەورووپایان لە دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی خۆیان وتەنی رێکخراوە تیرۆریستیەکان شەرمەزار کرد.
لە درێژەی ڕێوشوێنەکانی ئەم دواییەی دژە ئێران و هەڵوێستی دەستوەردەرانە لە کاروباری ئێران، پەرلەمانی ئەوروپا بە پەسەندکردنی پلانێکی دژە ئێران، خوازیاری ئەوە بوو کە ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بخرێتە نێو لیستی "تیرۆریستی"ی یەکێتیی ئەورووپاوە .
جێگای ئاماژەشە کە پەسەندکراوەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ئەرکھێن نین و تەنیا ئاستی پێشنیارێکدان بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا.
342/