AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢٣:٤٦ د.ن
1340483

پێشڕەویی سوپای ڕوسیا بەرەو ناوچەی زاپوریژیا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی بەرەو ناوچەی زاپۆریژیای هەڵکەوتوو لە باشوری ئۆکرانیا پێشڕەویی کردووە.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە لە ناوچەی زاپۆریژیای باشوری ئۆکرانیاو لە ئێستادا لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی بەرەو ژاپۆریژیا ، یەکەکانی لە شەڕگەی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە کەوتوونەتە دۆخێکی باشترەوە.

لەم ڕاگەیاندراوەدا ھاتووە: سوپای ڕووسیا دەستێکی قورسی لە ھێزەکانی بەرامبەر وەشاندووەو وێڕای زیانی گیانی ، ھێندێک کەرەستەو تفاق لەوانە چەندین زرێپۆشی جەنگیی ئۆکرانیاو هۆیتزەرو دوو موشەکی هیمارس (HIMARS) ی چێکراوی ئەمریکاشی لەنێو بردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندبوو کە بانگەشەکانی ڕوسیا سەبارەت بە  پێشڕەوی کردنی بەرەو زاپۆریژیا ھیچی ڕاست نین.

بەرلەمەش وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو کە  «کییەف» بەئامانجی ئاڵۆزاندنی دۆخی ناوچە ڕزگارکراوەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕوسیاوەو جەزرەبەدانی خەڵکی سڤیل ، لەسەر بوردومانی بە ئەنقەستی ژێرخانەکانی وزە، لەوانە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان و وێستگەکانی هێڵی کارەبای ئەم ناوچانە بەردەوامە.

342/