AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢٣:٢٥ د.ن
1340482

ڕاگەیاندنی وادەی ھەرەقەتیی هەڵبژاردنی گشتی لە تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ئەم وڵاتەی مانگێک خستە پێشەوە.

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی نیشتمانیی وڵاتەکەی مانگێک  پێش وادەی دیاریکراوو لە ١٤ی مانگی مەی دا بەڕێوە دەچێت.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڕیار بوو لە ١٨ی ژوئەن بەڕێوە بچێت. ئەردۆغان چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند بوو، بڕیاری داوە کاتی بەرپاکرانی هەڵبژاردن بۆ ١٤ی مەی بگۆڕێت.

بە گوتەی چاودێران، پارتی دادو گەشەپێدان بەنیازە لە باشترین کات و لە لوتکەی دڵخواز بوونی جەماوەریی کاندیدەکەیدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان ئەنجام بدات و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​کاتی هەڵبژاردنەکانی گۆڕیوە.

کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ بەدەستهێنانی ٦٠٠ کورسی پێکەوە ململانێ دەکەن. کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە ئەردۆغانیشەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆ مسۆگەر کردنی کورسیی چواردەهەمین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

زۆرێک لە پارتەکانی نەیاری حکومەت بە پێکھێنانی ھاوپەیمانی بەنیازن کاندیدێکی ھاوبەش بۆ ڕکابەری لەگەڵ ئەردۆغان بھێننە مەیدانەوە.

342/