AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢١:٠٥ د.ن
1340478

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران: بەشێک لە دارایە بلۆکەکراوەکانی ئێران ئازاد کران

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختیکرد: بەشیک لە داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران ئازاد کراوە.

«محەممەد مۆخبێر» بەڕاگەیاندنیی ئەمەی کە پتر لە سەدو دە گەڵاڵەی ئابووری بە بایەخی پتر لە نەوەد میلیار دۆڵاڕ لە بوارەکانی پێترۆشیمی، نەوت، پیشەسازی و کانگاکان گەییشتوونەتە قۆناغی بەڕێوە چوون و سەرمایەنانەوە گوتیشی: لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو چەند میلیار دۆڵار لەداراییە دەرەکییە دەست بەسەردا گیراوەکان  ئازاد کراون و کەوتونەتەوە نێو چەرخەی ئابووریی وڵاتەوە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەمیانەی ڕێوڕەسمی ڕیزگرتن لە چالاکوانە  بلیمەتەکانی ئابووریی ئێران لە تاران گوتی: ئەمرۆ دوژمنان بەهەموو توانای خۆیان خەریکی گەلەکۆمەن بۆ زەبر وەشاندن لە ئابووریی وڵات، وتیشی: سەرتاسەری وڵات لێوانلێوە لە بارستا و دەرفەتی ئابووری و دەبی بتوانین بە پشت بەستن بە داراییەکان هەنگاو گەلێکی مەزن هاوڕەوت لەگەڵ گەشە و پەرەی وڵات هەڵبگرین.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە ئاماژدە دان بە بارودۆخی جۆگرافیایی وڵات وهەبوونی دووهەزار و حەوتسەد کیلومەتر لێواری دەریا و چوارسەت کیلومەتر ئەقیانووس،گوتیشی: بارستایی ترانزیت و گواستنەوەی وڵات لە ڕێگای باکوورەوە بۆ باشوور لانیکەم دووسەت ملیۆن تەنە لە ساڵێکدا.

342/