AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٢:٥١:٢٠ د.ن
1339951

ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئەردۆغان بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا

سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا ڕاگەیاند.

پێشنیارەکەی ئەردۆغان بۆ نێوەندگیری لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتەکانی دەستوەردەرانەیان، باسی ناردنی چەک و تەقەمەنیە پاشەکەوت کراوەکانی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکان و کۆریای باشوور بۆ ئۆکرانیا دەکەن بە بیانووی شەڕ لەم وڵاتەدا. وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژئاواو بەتایبەت ئەمەریکا بە چڕکردنەوەی تەوژم و گوشاری بایکۆتەکانیان لە سەر فیدراسیۆنی ڕووسیاو دابینکردنی هەموو جۆرە چەکێکی سوک و قورس بۆ کییەف، نەک هەر ھیچ هەنگاوێکیان بەرەو کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ھەڵنەگرتووە، بەڵکو سووتەمەنیی ڕۆژلەدوای ڕۆژیش زیاتر بڵێسەی ئاگری ململانێکان لەم وڵاتەدا تیژتر دەکەنەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیاو هاوتا ئۆکراینییەکەی «ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی» لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە دوایین پێشهاتەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیایان تاوتوێ کردووە.

«ڕەجەب ئەردۆغان»، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: تورکیا ئامادەیە نێوەندگیری لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بکات بە مەبەستی دامەزراندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی.

342/