AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٦:٠٥:٣٩ د.ن
1339419

بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا

سەرچاوەیەکی میدیایی بڵاوی کردەوه ، له نزیک فڕۆکەخانەی هەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراق زرمەی چەند تەقینەوەیەک بیسترا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی تێلێگرامیی "سابرین نیوز"ی عێراقی، سەرچاوە ئاگادارەکان هەواڵی بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەکیان لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە، کە تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نادیارە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ھەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاندووە، هاوپەیمانیی ئەمریکی بەناو دژی گروپی تیرۆریستیی داعش بنکەیەکی لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر هەیە، ئەمڕۆ سیستمی بەرگری خۆی لەسەر بنەمای تاقیکردنەوە بەکارهێناوە و دەنگی ئەو تەقینەوانەش کە بیستراون پەیوەندییان بەو تاقیکارییانەوە ھەیە.

به پێی ئەم ڕاپۆرته کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا له سیستەمی بەرگرییەکانی بەتایبەتی سیستەمی پاتریۆت له بنکەکانی له عێراق و باڵوێزخانەکەی له بەغدا، بووەته پرسێکی ئاسایی.

ئەم تاقیکردنەوە زۆرجار داگری تەقەکردن و تەقینەوەی بۆمبای دەنگدار دەبێت بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی قیژۆکەکانیان کە ئەمەش زۆرجار دەبێتە ھۆی ترس و تۆقانی دانیشتووانی گردوپەڕی ئەم بنکانە و زیان گەییشتن بە ماڵ و سامانیای شارومەندانی عێراقی.

342/