AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٦:٠٤:١٠ د.ن
1339416

ڕابەری مەزنی شۆڕش: «تێبینی، پابەندبوون و وریایی» ستراتیژیای پێویستی تێکۆشەرانی بواری ڕۆشنبیری و بانگەوازە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی و بواری هونەریی ئێران، بە پشتبەستن بە ئایەتەکانی قورئان، ترس لە پەروەردگاری بە واتای « تێبینی، پابەندبوون و وریایی» وەک ستراتیژیای پێویست و بەردەوام بۆ چالاکوانانی بواری ڕۆشنبیری و پڕوپاگەندە لێک دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی

ڕۆژی چوارشەممە لەم دانیشتنەدا وێڕای بەرز نرخاندنی کردەوە باشەکانی ڕێکخراوی بانگەوازی ئیسلامیی ئێران وتیشی: دەزگا و فەکتەرەکانی فەرهەنگی و بانگەواز دەبێ زۆر وریا بن کە قسەی خودا لە هیچ هەلومەرجێکدا پەکی نەکەوێت و لەم چوارچێوەیەشدا نابێت ترسی هیچ جۆرە ھەراوھوریاو دەمھەراشی و بوختانێک لە ئارادا بێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بایەخدان بە مەرجە کۆمەڵایەتییەکانی لە بانگەوازدا وەک خەمساردی بەرامبەر بە ترس لە خودا لێک نەدایەوەو وتیشی: بەرهەمە فەرهەنگییەکان کۆمەڵێک جەوهەری هەیە کە پێویستە گرنگایەتیی تەواویان پێ بدرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی گرنگیدان بە زمانی خەڵکی لە چالاکیی فەرهەنگی و بانگەوازدا لە ڕیزی ئەم مەرجانە ھێنایە ئەژمارو وتیشی: زمانی پەیوەندیکردن لەگەڵ گەنجێک جیاوازە لە زمانی قسەکردن لەگەڵ کەسێکی نەزان یان نەیار، وەک چۆن دەبێ زمانی قسەکردن و بانگەواز لە وڵاتانی دیکەدا جیاواز بێت لە کاری ڕۆشنبیری و بانگەواز لە نێوخۆدا، لەوانەش لە دامەزراوە شۆڕشگێڕەکاندا.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بازاڕی بیرۆکە و بەرهەمی نوێ لە نێوخۆو دەرەوەی بە برەودار ناوبرد و وتی: بە بەرهەمهێنانی بیرۆکەی نوێ و پرۆسێسکردنیان و گۆڕینی بۆ بەرهەمی لوکس بە پەکێجێکی باشترەوە، لەم بازاڕە پڕلە بسێنەدا چالاک بن.

گرنگیدان بە سەرچاوە مرۆییەکانی نوخبە وەکو تەوەرەی سەرەکیی کۆمەڵە ڕۆشنبیرییەکان، پاراستنی هێزە باشەکانی ڕێکخراوی تەبلیغات لە هەموو بوارەکاندا، ئاگاداربوون لە هێزەکان و وریایی لە ئافاتەکانی سپاردنی کاروباری فەرهەنگی و پڕوپاگەندەیی بە دەرەوە، چوار خاڵی جێی سەرنجی دیکەی ڕابەری باڵای شۆڕش بوون لەم کۆبوونەوەیەدا.

پاراستنی تازەیی و زیندوویی و دڵخۆشی و ڕازیبوونی خەڵک یەکێک لەو خاڵانەی دیکە بوو کە «ئایەتوڵڵا خامنەیی» وەک یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی دامەزراوە فەرهەنگی و تەبلیغییەکان ئاماژەی پێ کرد.

342/