AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا
دووشەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٣:١٩:٤٤ د.ن
1338901

شەهیدبوونی منداڵێکی فەلەستینی لە بەیت لەحم

سەربازانی زایۆنی لە شاری بەیت لەحم هەڵکەوتوو لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن، منداڵێکی فەلەستینییان شەهید کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی فەلەستین ئەلیەوم، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵانی فەلەستینی بە ناوی «عومەر لوتفی خەمور» لە کامپی «ئەلدەھیشە» لە نزیک شاری بەیت لەحم بە تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، ئەم منداڵه فەلەستینییه به گولەیەکی ڕاستەوخۆی سەربازانی زایۆنیستی کە بە سەریەوە نراوە، شەزید بووە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن پەرەسەندنی خۆڕاگریی هاووڵاتیانی فەلەستینی لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای زایۆنی و ھەڵمەتی چەکداریی خەباتکارانی فەلەستینی لە دژی زایۆنییەکانی بە خۆیەوە بینیوە.

ئەم دۆخە بووەتە ھۆی دۆش دامان و پەرۆش بوونی زۆرێک لە  سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی.

342/