AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٣:١٨:٤٧ د.ن
1338899

بەردەوامیی هەوڵەکانی تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی

وەزیری دەرەوەی تورکیا هێشتا هیوای کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ی ئەمریکیی هەیە.

 «مەولوود چاوش ئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە باسی سەردانی بۆ ئەمریکای کرد لە داھاتوویەکی نزیکداو هیوای بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی «ئێف »١٦ و پارچەکانی لە ئەمریکا دەربڕی.

«مەولودچاوشئۆغڵو» ئاماژەی بەوەشکرد، لەم حەوتەیەدا لە گەشتەکەی ئەمریکای، ڕاوێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە دەکات سەبارەت بە پرسی کڕینی فڕۆکەی ئێف ١٦ لە ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند، لە کۆتایی ئەم حەوتەیەدا دەچێتە واشێنگتۆن، ھەڵبەت نوبراو ھیچ ئاماژەیەکی بە وادەی ڕێکی سەردانەکەی نەکرد.

لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەمریکییەکان تورکیایان وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک بەرامبەر بە کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە، ئەم وڵاتەیان لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی هاوبەشی ئێف ٣٥ وەلانا.

لە ئێستادا ئەمریکییەکان وەڵامێکی ڕوونیان بە تورکیا نەداوەتەوەو بڕیاردا لەسەر ئەم بابەتەیان بە نوێنەرانی کۆنگرێس سپاردووەو تورکیا ھەتا ئێستاش هیوادارە داواکارییەکەی جێبەجێ بکرێت.

342/