AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٣:١٧:٤٨ د.ن
1338897

هادی عەلی: حکومەت و دامەزراوەکانی ھەرێم ڕەوایەتی و شەرعییەتیان نەماوە

سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: حکومەت و دامەزراوەکانی ھەرێم ڕەوایەتی و شەرعییەتیان نەماوە.

سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، لەئێستادا دۆخی سیاسیی هەرێم بە قۆناغێکی ناسەقامگیر و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت کە هۆکارەکەی بۆ نەمانی ڕەوایەتی و شەرعیەت لەسەر حکومەت و دامەزراوەکانی دەگەڕێتەوە.

هادی عەلی ئاماژەی بەوەش کردووە، درێژکردنەوەی نایاسایی و بێ پاساوی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، رۆژ بە رۆژ کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی سەقامگیری سیاسیی هەرێم زیاتر دەبێت.

سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی دەرھاوێشتە نەخوازراوەکانی نەمانی شەرعیەت لەسەر حکومەت، تێکچوونی سەقامگیریی سیاسیی ھەرێمی کوردستان ڕۆژلەدوای ڕۆژ ئاڵۆزتر و قوڵتردەبێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، سەرباری ناڕەزایی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، مانگی ١٠ی ساڵی رابردو بەدەنگی زیاتر لە ٨٠ پەرلەمانتار تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق تاوەکو کۆتایی وەرزی یاسادانانی پایزەی ساڵی ٢٠٢٣ درێژکرایەوە، بەو پێیەش پەرلەمان، حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ھەتا کۆتایی ساڵی تازەی زایینی لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.

342/