AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٦:١٧:٤٨ د.ن
1338710

تورکیا چەکی کیمیاوی لە هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: راپۆرتی دو پسپۆڕی ئەڵمانی و سویسری لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە پێشکەشكراوه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه‌.

 سۆران عومه‌ر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە ڕاپۆرتی دو پسپۆڕی ئەڵمانی و سویسری لەوبارەوە پێشكه‌شكردوه‌، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لیکۆڵینەوە و بەدواداچون لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات".

پێشتر چه‌ندجارێك پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) رایگه‌یاندبوو، "دەوڵەتی تورکیا لەبۆردومانەکانیدا بۆسەر پەکەکە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بۆیە داوا لە شاندە نێودەوڵەتییەکان دەکەین لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوە بکەن".

په‌كه‌كه‌ هاوكات گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك چەکدار و برینداربونی ده‌یانی دیكه‌ی به‌ چه‌كی كیمایی راگه‌یاندوه‌، هه‌روه‌ها دیمەن و ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تیایدا هێرش و بەکارهێنانیان چه‌كی كیمیایی دەبینرێت، ڤیدیۆیەکان هەم لە تونێلەکان و هەم لە دەرەوەی تونێلەکان تۆمارکراون.

342/