AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٥:٥٨:٠٢ د.ن
1338699

ئەگەری ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی تورکیا لە سوریا ھەڵنەوەشاوەتەوە

وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەگەری ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی تورکیا لە سوریا ھەڵنەوەشاوەتەوە.

تورکیا پێشتر باسی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە خاکی سوریای کردبوو. ئەم هەڕەشە سەربازییە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی تورکیاو سوریا لەم دواییانەدا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆبوونەتەوە و باسی ناکۆکییەکانی خۆیانیان کردووە، هەروەها سەرچاوەکانی تورکیاش باس لە ئەگەری کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سوریا لە داھاتوودا دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادینی لوبنانی، "ئیبراهیم کالین"، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند: بیرۆکەی ڕاپەڕاندنی هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی لە سوریا تا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە؛ھەرچەند پرۆسەی سیاسی لەژێر چاودێریی ڕووسیا ھەروا بەردەوامە.

ئەنقەرە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و لقە پەیوەندیدارەکەی لە نێویاندا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی خستۆتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان و جگە لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، ناوچەکانی باکوری عێراق و سوریاشی داوەتە بەر هێرشی نایاسایی. بابەتێک کە گەلێک جار ڕووبەڕووی ئیدانە و دژایەتییەکی توندی بەغدا و دیمەشق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووەتەوە و بە پێشێلکردنی سەروەریی ئەم دوو وڵاتەی دەزانن.

342/