AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٥:٥٧:٢٩ د.ن
1338698

بەریتانیا بۆ ماوەیەکی کاتی باڵوێزی خۆی لە تاران گەڕاندەوە

«جەیمس کلیڤەرلی»، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، دوای لەسێدارەدرانی عەلیرەزا ئەکبەری، لەندەن بەشێوەیەکی کاتی باڵوێزەکەی لە تاران بانگهێشت کردووەتەوە بۆ ڕاوێژی زیاتر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جەیمس کلیڤەرلی» شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتەر بڵاوکردەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەندەن بیر لە هەنگاوەکانی داهاتووی دەکاتەوە بۆ وەڵامدانەوەی بڕیاری سزاکەی ئەکبەری.

ناوەندی میدیایی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند: «عەلیڕەزا ئەکبەری» تاوانباری دووڵاتەی سەربە ئێران و بەریتانیا، کە بە تۆمەتی ئەوپەڕی گەندەڵی و کردەوەی بەربڵاو  دژی ئاسایشتی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی سیخوڕی کردن بۆ دەزگای هەواڵگریی حکومەتی بەریتانیا، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو ، سزاکەی بۆ جێبەجێ کرا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە، «سیمۆن شێرکلیف»، باڵوێزی بەریتانیا لە تاران، لە کاردانەوە بە دەسوەردانی نائاسایی بەریتانیا، لەوانەش لە بواری ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران، لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئەورووپای ڕۆژئاوای وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگ کرا.

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕۆژئاوای ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوە، بە ئاماژە بە زانیارییە جێی بڕواکانی پەیوەست بەو داوەی وا بەریتانیا بۆ "عەلیرەزا ئەکبەری"ی دانابوون، جەختی لەوە کردەوە کە، دەبێت حکومەتی بەریتانیا وەڵامی دامەزراندنی ئەو پەیوەندییە نائاساییانەی بداتەوە کە هێرش بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانیی ئێرانی لێ کەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕۆژئاوای ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ھەنگاوی بەبڕشتانە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەزامەندیی حکومەتەکانی دیکە لەوانە بەریتانیا بەرتەسک نابێتەوەو ڕاشیگەیاند: درێژەی ئەو جۆرە کردەوە نایاسایی و تاوانکاریانە قەت جێگای قەبوڵ نییە، ھەر بۆیە دەوڵەتی بەریتانیا دەبێت دەرئەنجامەکانی بەرپرسایەتی بەردەوام کردنی ئاوا کردەوەگەلێکی نائاسایی و دەستوەردەرانە قبوڵ کات.

342/