"ئیبراهیم کالین"، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دوێنێ شەممە سەبارەت بە درێژەی بایکۆتەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا، وتیشی: بەشداریی ئەنقەرە لەو سزایانە زیاتر زیان بە ئابووری تورکیا دەگەیەنێت ھەتا مۆسکۆ.
"ئیبراهیم کالین" وتیشی، سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا سەلماندوویانە کە ناکاریگەرن، چونکە هەڵوێستی ڕووسیای نەگۆڕیوە.
تورکیا هەر لە سەرەتای شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دژی سزاکانی مۆسکۆ و فشارە ئابوورییەکانی سەر ڕووسیا بوو و پێی وابوو کە ئەمە دەتوانێت زیان بە ئابووری جیهان بگەیەنێت.
342/