AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٢:٥٣:٣٤ د.ن
1338071

هۆشداری گۆتێرێش سەبارەت بە شوێنھاتەکانی شارۆچکەسازیی ئیسرائیل

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە شوێنھاتەکانی پەرە پێ دانی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان هۆشداریی دا.

 «ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان جەختی لەوە کردەوە کە کردەوەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە پەرەپێدانی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان و وێرانکردنی ماڵە فەلەستینییەکان و چۆڵکردنی ماڵەکانیان دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی توڕەیی و نائومێدی.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان یەکگرتووەکان وتیشی، ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی کوشندە بوو بۆ فەلەستینییەکان؛ ئێمە هەموو کوشتار و کردەوەیەکی نایاسایی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار دەکەین.

گۆتێرێش وتیشی: من هەروەها زۆر نیگەرانم لە کردەوە تاکلایەنەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان.

«ڕەشیدە تەلەیب» نوێنەری بەبنەچەی فەلەستینیی موسڵمانی کۆنگرێسی ئەمریکاش، لە یەکێک لە تویتەکانی ئەم دواییەی دا، ساڵی ٢٠٢٢ی بە یەکێک لە نەھامەتترین ساڵانی پڕ لە قەڵاچۆو کوشت و بڕ بۆ فەلەستینییەکان ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەبێ کۆتایی بە پشتیوانییە داراییەکانی بۆ ڕژێمی زایۆنی بھێنێت.

«ڕەشید تەلەیب» لەم توییتەدا نووسیویەتی: هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان، بووەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە ٢٠٠ فەلەستینی لەوانە پتر  لە ٥٠ منداڵ و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکە و وێرانکردنی زیاتر لە ٨٠٠ ماڵی فەلەستینی.

342/