AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٢:٥٢:٠٨ د.ن
1338068

هێرشی موشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ھەرێمی کوردستانی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە باکووری ئەم وڵاتە بە هێرشی موشەک کراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ هەینی وایان بڵاو کردووەتەوە کە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە موشەک هێرشی کراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە دەکەوێتە شاری چەچماڵ دەنگێکی بەرز بیستراوە، زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە موشەکێکی کاتیۆشا ئاراستەی ئەم کێڵگە غازییە کراوە.

کەناڵی "کوردستان 24" ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: موشەکەکە لە نزیک کێڵگەی غاز داکەوتووە.

«رەمک ڕەمەزان» قائیمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردووەتەوەکە، کاتژمێر 9:30ی خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی تەقینەوەیەک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بیستراوە و رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نییە، زیانی ماددی نەزاندراوە و هێزە ئەمنییەکان راسپێردراون کە بزانن زیانە ماددییەکان و جۆری تەقەمەنییەکە چییە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا ماڵپەڕی خەندانیش ڕایگەیاندووە: دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌که‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ست پێ کردووه‌، به‌ڵام کێڵگه‌که‌ ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەو به‌رهه‌مهێنانی غاز به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە غازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ زریقاندنی غازی شل لە وێستگەکانی کارەبای عێراق و دابینکردنی پێداویستییەکانی غازی دانیشتوانی ناوچەکە. ئەم کێڵگە گازییە پێشتریش ھەر بووەتە ئامانجی هێرشی موشەک و ڕۆکێت.

342/