AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٢:٥١:٣٣ د.ن
1338067

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پیلانی هەمەلایەنەی دوژمن شکستی هێنا

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بە بۆنەی ساڵیادی متفەڕکی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتیمە زەهرا (س)، لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک مەدیحەبێژو شاعیری ئەهلی بەیت (ع)، جەختی کرد: کە پیلانی هەمەلایەنەی دوژمن شکستی هێنا، چونکە لێکدانەوەکانیان هەڵە بووە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە مەدیحەبێژانی ماڵباتی پێغەمبەر (ص)، ھۆگری و ئەوینی بەرامبەر بە حەزرەتی «سدیقە کوبرا»ی لە کاروباری تاکەکەسی و گشتیدا بەکاریگەر زانی و ڕایگەیاند: مەدیحەبێژی میراتی شێعەو ھونەرێکی پێکھاتەیە کە لە دەنگی خۆش و ھەڵبەستێکی جوان و موسیقایەکی گونجاوو ناوەڕۆکێکی بەرز پێک دێت و دەبێ ھەر وەک دەقە بایەخمەندە ئایینییەکان، ھەموو بەشەکانی جوان و دڵڕفێن بن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دوژمن هەموو ئامێرێکی پێویستی بەکارهێناوە بۆ تێکدان و وێرانکردنی وڵاتێک، وتیشی:

فاکتەری ئاسایشتی، دزەکردنی تیمە سیخوڕییەکان، ھەرای ئێران ترسێن کردنی ئیستیکبار لە جیهاندا بە شێوازی پڕوپاگەندەی جۆربەجۆر، ھێنانە مەیدانی بڕێک لە ھەڵخەڵەتاوانی نێوخۆیی ، ورووژاندنی پاڵنەری نەتەوەیی ، ئایینزایی، سیاسی و تاکەکەسی و پڕوپاگەندەی بەربڵاو، لەو فاکتەرانەی دیکەی کاری تێکدەرانە بوو کە ھەر لە چەندین مانگێک لەمەوبەر چالاکیان کردبوون.

بەڕێزی ئاماژەی بەوەشکرد: وەک چاودێرێک لە دڵی خۆمادا بەو ئەندازیارییە باشەی دوژمن وتم «ئافەرم»، چونکە هەموو شتێکی لە شوێنی خۆی و بە قەبارەی گونجاو دابین کردبوو، بەڵام سەرباری ئەم پیلانە، کە لە وڵاتانی دیکەدا کاریگەرە، کەچی سەرکەوتوو نەبوون و ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە لە لێکدانەوەدا توشی  هەڵە ھاتبوون.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەش دا: ئەوان پێیان وابوو کە نەتەوەی ئێران بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە پشتیوانی لە پیلانی ڕووخاندن و جیایی خوازی ئەوان دەکەن.

بەڕێزی وتیشی: پێیان وابوو کە دەتوانن بە دەمھەراشی و جنێودان و سوکایەتیی ی جۆراوجۆر بەرپرسانی وڵات تووشی دۆش دامان بکەن ولە مەیدان دەربانپەڕێنن، پێیان وابوو کە دەتوانن بە ئاڵۆشاندن و ھەرا سازکردن بەرپرسە باڵاکانی وڵات توشی ناکۆکی بکەن، پێیان وابوو کە بە دۆلاری نەوتیی وڵاتێکی بەکرێگیراوی ئەمریکا، دەتوانن کاریگەرییان لەسەر ورەی پۆڵایینی کۆماری ئیسلامی دابنێن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە: پێیان وابوو کە بە چەواشەکەری و قسەی ناشیرین و دزێوی دژی ئێران و هاندانی چەند کەسێک کە خۆیانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری فرۆشتبوو ، دەتوانن  گەنجەکانمان توشی بێ ھیوایی بکەن، لە کاتێکدا هەڵەیەکیان دەکرد و کەس گوێی نەدانێ .

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: ماوەی ٤٠ ساڵە کە لە ھەر ڕێگایەکەوە دژ بە کۆماری ئیسلامی ھەوڵ دەدەن، بەڵام لەبەر ئەوەی لێکدانەوەکانیان هەڵە بووە، تا ئێستا شکستیان هێناوە و لە داهاتووش دا ھەر شکست دێنن.

بەڕێزی وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە نابێت لێکدانەوە هەڵەکانی دوژمن ببێتە هۆی خافڵ بوونمان، وتیشی: ئێمەش دەبێ وریا بین، وەھا نەبێ کە توشی خافڵان و بوغرایی ببین و بڵێین ئەو ڕووداوانە ئیدی کۆتایی هاتووە، دەبێ لە مەیدان دا بمێنینەوە و بزانین کە ھۆکاری پارێزرانی گەل هیوا و یەکگرتنی نیشتیمانییە.

342/