AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٢:٤٩:٤٢ د.ن
1338063

بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی گەلی ئێران لەمەڕ ئیدانەکردنی سووکایەتی کران بە ھەرێمی پیرۆزی ویلایەت و مەرجەعییەت

لە دوا بڕیارنامەی ڕێپێوانی دژ بە کردەوەی سووکایەتیپێکەرانەی بڵاوکراوەی فەرەنسیی «شارلی ھیبدۆ»، خەڵکی ئێران کردەوەی پڕکێشانەی ئۆردوگای ئیستکباری لە دژی ھەرێمی پیرۆزی ئیسلام، ویلایەت و مەرجەعییەتی ئایینیی شیعەیان شەرمەزار کرد.

ئەمڕۆ خەڵکی شارە جیاجیاکانی ئێران دوای نوێژی هەینی بۆ ئیدانەکردنی سووکایەتیی گۆڤاری «شارلی ھیبدۆ»ی فەرەنسی بە پیرۆزایەتیی ئیسلامی و ھەرێمی مەرجەعییەت دەستیان دایە ڕێپێوان و بە ھاودەنگی توڕەیی و بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بەو جۆرە کردەوانە دەربڕی.

گۆڤاری «شارلی ھیبدۆ»ی فەرەنسی، کە پێشتر سووکایەتی بە پلەی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام (ص) کردبوو، لەم دواییانەدا پێشبڕکێیەکی بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتیکارانەی دژی مەرجەعییەتی ئایینی و سیاسی بەڕێوە برد کە ئەمەش ڕەخنەی زۆری لە ھەمبەر ئەم گۆڤارەو سیاسەتی فەرەنسا لە ڕووی خۆی وتەنی ئازادیی ڕادەربڕین، لێ کەوتەوە.

لە بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی گەلی ئێران لە دژی کردەوەی هێرشبەرانەی گۆڤاری «شارلی ھیبدۆ»ی فەرەنسی دا، هاتووە: ئەم پەلەقاژە قیزەونەی گۆڤارە سوکەکەی فەرەنسا نیشانەی شکست و داڕمانی ئەخلاق و مەعنەوییەت و، لاوازی و چەقبەستوویی ھزر و کاڵ بوونەوەی کولتوری ڕۆژئاوایە.

لەم بڕیارنامەیەدا هاتووە: کردەوەی هێرشبەرانەی گۆڤاری «شارلی ھیبدۆ» توڕەیی ڕۆژئاوا لە مەڕشکۆمەندی و گەورەیی و درەوشاوەیی قوتابخانەی ژیانبەخشی ئیسلام و، وەستان و پشت ئەستووریی نەتەوەیەکی زیرەک، دڵسۆزو بڕوادار بە ئیسلام و بەها ئیسلامییەکان و جەھرکردنیان لەگەڵ ئایین و بەها ئیلاهییەکان و وەرگێڕانی هەڵە و دژە مرۆڤانە لە وشەی  پیرۆزی ئازادییەوە سەرچاوە دەگرێ و ئەم کارە قێزەونە لە چاوی موسڵمانان و مرۆڤە ئازادەکانی جیهانەوە، کە ئایین و مەعنەوییەت و بەها ئیلاهییەکان بە ونبوویەکی مرۆڤی ئەمڕۆ دەزانن ئیدانەی کراوەوشەرمەزار دەکرێت.

ڕۆژی هەینی نوێژخوێنانی شارە جیاجیاکانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی توندی دەستوەردانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەتایبەتی فەرەنسا، ئینگلتەرا و ئاڵمان لە کاروباری ناوخۆی ئێران و پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕان، داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد هەموو ڕێگایەکی یاسایی و مافەوانی بگرێتەبەر بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کارە ناشرینەی بڵاوکراوە چەپەڵەکەی فەرەنساو ناچارکردنی تاوانباران و لایەنگرانی ئەم هەنگاوە بێشەرمانەیە بە داوای لێبوردن کردن لە گەلانی موسڵمان.

342/