AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٤:٢٥:٤٥ د.ن
1337747

دانانی سەرۆک ئەرکانی نوێ بۆ هێزی وشکانیی سوپای ڕووسیا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا دەستنیشانکردنی سەرۆکی ئەرکانی نوێی هێزی وشکانیی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی تاس، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەم وڵاتە «ئەلێکساندەر لاپین» فەرماندەی پێشووی ناوچەی سەربازیی ناوەندی ڕووسیای وەک سەرۆکی ئەرکانی هێزی وشکانیی ئەم وڵاتە دەستنیشان کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، دەستنیشانکردنی «ئەلێکساندەر لاپین» دوای گۆڕانکارییە بەرفراوانەکانی دیکەی سەرکردایەتیی سەربازیی ئەم وڵاتە دێت لە میانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە ١١ مانگەکەی لە ئۆکرانیا .

لە ٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، ژەنەڕاڵ «سێرگی سۆرۆڤیکین» لە هێزی ئاسمانیی ڕووسیا وەک فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئۆکرانیا دەستنیشانکرا.

342/