«کۆنستانتینی دووھەم» لە ساڵی ١٩٦٤ دوای لە دنیا دەرچوونی باوکی بوو بە پاشا، بەڵام دوای سێ ساڵ (١٩٦٧) ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵێت و سوپای یۆنان دەسەڵاتی گرتە دەست.
ناوبراو ٤٠ ساڵ لە دەربەدەریدا ژیاوە و لە ساڵی ٢٠١٣ لە ئینگلتەرا گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی و تا کۆتایی تەمەنی لە نیمچە دورگەی «پێلۆپۆنێس» ژیانی داوەتە سەر.
«کۆنستانتینی دووھەم» شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
342/